کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ سه‌ر كار ده‌ركردن و خانه‌نشین كردنی زۆره‌ملێ كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی كوردستان

له‌ سه‌ر كار ده‌ركردن و خانه‌نشین كردنی زۆره‌ملێ كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی

كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له‌ شاره‌كانی سنه‌ و دیوانده‌ره‌، له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تاوانه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌، له‌ سار ده‌ر كران یان به‌ زۆره‌ملێ خانه‌نشین كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌یی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ ناسناویمه‌جید كه‌ریمی،غه‌یاس نێعمه‌تی،نه‌سرین كه‌ریمی،له‌یلا زاره‌عی، سه‌لاح حاجی میرزایی،فه‌یسه‌ل نوریومه‌حیه‌دین ڕه‌یحانی، ڕووبه‌ڕووی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراون یان ڕووبه‌ڕووی حوكمی خانه‌نشینكرانی زۆره‌ملێ بوونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها چوار موعه‌لیمی خوه‌شناو له‌ شاری دیوانده‌ره‌ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان به‌ ناوه‌كانیئومید شاهمورادی،هیوا قوڕه‌یشی،كاوه‌ محه‌ممه‌د زاده‌وپه‌رویز ئه‌حسه‌نی، له‌ سه‌ر كار ده‌ركراون. جێگای ئاماژه‌یه‌فه‌یسه‌ل نوریحوكمی دوورخستنه‌وه‌ی بۆ پارێزگای كرماشان به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌. ئه‌م حوكمانه‌ له‌ كاتێكدا به‌ سه‌ر موعه‌لیمانی كوردستاندا سه‌پێندراوه‌ كه‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له‌ كوردستان و ئێران ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونی نیروی كار و هه‌روه‌ها كه‌یفییه‌تی په‌روه‌رده‌یی بووه‌ته‌وه‌.