ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران بڕیاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ڕاوین مه‌تاعی، مامۆستای كیمیای خه‌ڵكی دێولانی ده‌ركرد.
ڕاوین مه‌تاعی پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام“، “بێڕێزی به ئه‌ندامێكی سپای پاسداران“، “بێڕێزی به دینی ئیسلامی” و “پڕۆپاگه‌ندا دژ به نیزام و له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كاره‌كه‌ی دوورخرابوو. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و حوكمه خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت بوو.