ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه، به هۆی به‌شداریان له مانگرتنه‌كان له سه‌ر كار ده‌ر كران.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو. كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته بۆ ماوه‌ی زیاتر لە حه‌وت ڕۆژه دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، ده‌ستیان له كار كێشاوه و هه‌موو ڕۆژێك كۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناڕازیان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر كار ده‌ر كردن یان ساز كرانی دۆسیه‌یان لێ كراوه.
