جێگری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشگیری له ڕوودانی تاوان له پارێزگای خووزستان، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ٨٣ هه‌زار قوتابی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه له پڕۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتنه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه، له ساڵی ١٤٠٣، ٨٣ هه‌زار قوتابی له پڕۆسه‌ی خوێندن به‌جێماون و ته‌نیا ٦٧٠ قوتابی توانیویانه بگڕێنه‌وه مه‌دره‌سه. هه‌ڵكشانی ئاماری بێكاری، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و ڕووكردن له بازاڕه‌كانی كار سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ٨٣ هه‌زار قوتابی له پڕۆسه‌ی خوێندنه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و دیارده‌یه نه‌دۆزێته‌وه، ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.