کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ خوێندن دوورخستنه‌وه‌ی ١٠ خوێندكاری زانكۆی ئازادی سۆهانه‌ك له‌ تاران

له‌ خوێندن دوورخستنه‌وه‌ی ١٠ خوێندكاری زانكۆی ئازادی سۆهانه‌ك له‌

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌میركه‌بیر، ده‌ خوێندكاری زانكۆی ئازادی سه‌وهانه‌ك به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری، ڕه‌خنه‌گرتن له‌ حكوومه‌ت و خواردن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ درێژه‌دان به‌ خوێندن بێبه‌ش كراون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی شه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌ش، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت خوێندكارانیان پشكنیوه‌ و ڕێگه‌یان له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه گرتووه‌ كه،‌ مانتۆكانیان ڕه‌نگی یان مقنه‌عه‌یان پێ نه‌بووه‌ و له‌ سه‌ر ده‌ستیان تاتۆیان لێ داوه‌. هه‌روه‌ها ناو و ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆ تۆمار و په‌روه‌نده‌كانیان ڕاده‌ستی كۆمیته‌ی ئینزیباتی كراوه‌.