بیست و هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی ٧ی مانگی پوشپه‌ری ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، چه‌ند ته‌یاره‌ی بومب هاوێژی رژیمی به‌عسی عێراق، له ئاسمانی شاری سه‌رده‌شت و ئاواییه‌كانی دهورروبهریدا ده‌ركه‌وتن و له كرده‌وه‌یه‌كی جینایهتكارانهدا، ئه‌م شاره و ده‌وروبه‌ریان به چه‌كی شیمیایی بۆمباران كرد. به‌مجۆره كاره‌ساتێكی ده‌ڵته‌زین خولقا كه خه‌مێكی قورسی خسته سه‌ر دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو مرۆڤدۆستانی ئێران و جیهان.بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له‌رووی به‌كارهێنانی جۆری سیلاحی كۆمه‌ڵكوژ كه له‌دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به كار بێت، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراقدا. بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له‌رووی به‌كارهێنانی جۆری سیلاحی كۆمه‌ڵكوژ كه له‌دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به كار بێت، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراقدا. ساڵانی پێشتر سیلاحی شیمیایی له ئاستێكی به‌رته‌سه‌ك دا له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه دژ به هێزی پێشمه‌رگه به‌كار هاتبوو.
له به‌ره‌كانی شه‌ریشدا، رژیمی عێراق جاروبار ئه‌م سیلاحه‌ی به مه‌به‌ستی تاقی كردنه‌وه به كار هێنابوو، به‌ڵام له ئاستێكی ئاوا به‌ریندا و له‌دژی خه‌ڵكی بێ دیفاعی شارێك، ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو كه به‌م شێوه له جه‌ریانی شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی عێراق و عێراق دا ئه‌م سیلاحه به‌كار هات. له شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م به‌ملاوه، ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو كه ئه‌م سیلاحه له شه‌ری نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا، سه‌رله‌نوێ به كارده‌هات.
رژیمی به‌عسی عێراق چه‌ند مانگ دوای ئه‌و كاره‌ساته، جینایه‌تێكی گه‌ڵێك گه‌وه‌رتر و سامناكتری له شاری هه‌ڵه‌بجه خولقاند. له ئاكامی بۆمبارانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، نزیكه‌ی ٥٠٠٠ ئینسان گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٧ هه‌زار كه‌سیش، مه‌سموم و بریندار بوون. ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیسته‌كان، ئه‌وانه‌ی كه سیلاحی شیمیائیان به‌رهه‌م هێنابوو و دابویان به تاوانبارانی شه‌ڕ، به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی خۆیان چاویان له جینایه‌تی بۆمبارانی شاری سه‌رده‌شت پۆشی و به‌مجۆره ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان به رژیمی سه‌دام دا، كه ئه‌م جینایه‌ته له ئاستێكی به‌رینتر و پڕ كاره‌ساتردا له شاری هه‌ڵه‌بجه دووپات كاته‌وه. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له ساڵی ١٩٢٥ی زاینی‌دا، رێكه‌وتن نامه‌ی، قه‌ده‌غه بوونی به‌رهه‌مهێنان و به كارهێناتی سیلاحی شیمیائیان په‌سه‌ند كردبوو. به‌م حاڵه‌شه‌وه له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ئه‌م سیلاحه ده‌ستیان نه‌ده‌پاراست.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی نزیکه‌ی ٣ ده‌یه‌یه كه له رودوای بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت تێپه‌ڕ ده‌بێ، جگه له مه‌زلووم نمایه‌كی ریاكارانه و پێدا هه‌ڵكوتن به‌شه‌ری ٨ ساڵه و پێروز كردنی ئه‌م شه‌ره و جگه له هه‌وڵدان بۆ پاكانه كردن بۆ جینایه‌ته‌كانی خۆی له‌و شه‌ره‌دا نه‌بێ، كارێكی بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته نه‌كردووه. قوبانیهكانی بریندار و مهسمومی ئه‌م رووداوه تا به ئه‌مڕۆش به ده‌ست ئازاره‌كانی و ئاسهوارهكانیهوه ده‌نالێنن.
ئه‌م رژیمه هه‌موو ساڵێك به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه رێوه‌ره‌سمی تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌بات و به‌مه‌به‌ستی پروپاگه‌نده به كاری دێنێ، به‌ڵام ته‌نیا شتێك كه به‌لایه‌وه گرینگ نییه، ژیانی بازمانده‌گانی ئه‌م كاره‌ساته‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ بڕیارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی راسته‌وخۆی خۆلقاندنی ئه‌م كاره‌ساته، فرێ دراونه‌ته نێو زبڵدانی مێژوه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و راستیه له‌بیر نه‌كه‌ین كه هاوده‌ستانی ئه‌م جینایه‌تكارانه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر ئێستاش، هه‌ر له شاری سه‌رده‌شت و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان رۆله‌كانی قوربانیه‌كانی ئه‌م جینایه‌ته ده‌گرن و ده‌یان خه‌نه زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، له ئێران له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و میژوو، رووداوی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتیان به ناوی سه‌دام و هاوكارانی تۆماركردووه و له هه‌مانكاتدا، ناوی خومه‌ینی و خامنه‌یی و هه‌موو ئه‌و جیناتكارانهش كه ئه‌مڕۆ له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌و كات به درێژه‌پێدانی شه‌ڕ، هه‌وڵیان ده‌دا، به ناو رێگای قودس له رێی كه‌ربه‌لاوه ببڕن و دام و ده‌زگای رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی له سه‌ره‌تاسه‌ری ناوچه‌كه دامه‌زرێنن، وه‌كوو شه‌ریكی ئه‌م جه‌نایه‌ته له بیر ناكه‌ن.
بێگومان له سبه‌ی رۆژی رووخانی ئه‌و رژیمه‌دا، یه‌كێك له هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌م شه‌ره كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه، بۆمبارانی شیمیایی خه‌ڵكی بێ دیفاعی شاری سه‌رده‌شت ده‌بێ كه مه‌زڵومانه بوونه قوربانی و گیانیان به‌ختكرد و یان بریندار و مه‌سموم بوون. به‌ڵام هه‌ڵرشتنی فرمێسكی درۆینه له لایه‌ن رێبه‌رانی ئه‌مڕۆی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته، ناتوانێ ئه‌م راستییه له بیر خه‌ڵك بباته‌وه كه چڵون خومه‌ینی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شهر، ئه‌م شه‌ڕه‌ی وه‌كوو به‌ره‌كه‌تێكی ئاسمانی ناولێبرد و هه‌ڵسووڕاوانه هینایه خزمه‌ت سه‌قامگیر كردنی حكومه‌تی ئیسلامیه‌وه. كۆماری ئیسلامی بۆ تێكشكاندنی شۆڕشی ئێران، بۆ زه‌وت كردنی هه‌موو ده‌سكه‌وته دیموكراتیكه‌كانی ئه‌م شۆڕشه، بۆ كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان و هه‌موو نه‌یارانی خۆی و بۆ تیكهوهپێچانی هه‌موو ئه‌و داخوازی و چاوهروانیانهی كه له شۆڕشی ١٣٥٧ ده‌كرا، به‌ره‌وپیری ئه‌م شه‌ڕه‌وه چوو. ئه‌وان به درێژه پێدانی شه‌ڕ توانیان هه‌ر له یه‌كه‌م ساڵه‌كاندا، موقامه‌تی خه‌ڵكێك كه نهیاندهوێست به‌مجۆره شۆڕشی ره‌وای ئه‌وان تاڵان بكرێ و خه‌ڵتانی خۆین بێت، تێكبشكێنن. له ساڵهاتی كاره‌ساتی مرۆڤی بۆمبارانی شیمیانی شاری سه‌رده‌شتدا نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین له بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوكارانی ئه‌م جینایه‌ته گه‌وریه و درود ده‌نێرین بۆ ئه‌م ئینسانه بێ دیفاعانه‌ی كه له جه‌ریانی ئه‌م كاره‌ساته‌دا گیانی ئازیزیان به‌ختكرد.