سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕێكه‌وتی ٢ی ئووتی ١٩٩٠ی زایینی، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١١ی گه‌لاوێژی ١٣٦٩ی هه‌تاوی، سه‌دام حسێن، دیكتاتۆری عێراق، فه‌رمانی هێرشی بۆسه‌ر وڵاتی كۆوه‌یت ده‌كرد. به‌هۆی له‌سه‌رتر بوونی توانای نیزامیی عێراق، زۆر سه‌یر نه‌بوو كه هێزه‌كانی عێراق توانییان له ماوه‌ی دوو شه‌و و ڕۆژدا، كۆوه‌یت بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه. له ٢٧ی مانگی ئووتدا، كۆوه‌یت به ڕه‌سمی وه‌ك به‌شێك له خاكی عێراق، په‌یوه‌ستی ئه‌م وڵاته كرا. ڕه‌نگبێ به زۆر هۆكار، ئه‌وكات به‌خه‌یاڵی سه‌دامیش دا نه‌هاتبایه كه بووشی باوك، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، گه‌وره‌ترین هێزی نیزامی له وڵام به داگیركردنی كۆوه‌یت كۆده‌كاته‌وه و ڕێك ٦ مانگ دواتر ئه‌رته‌شی عێراق ناچار به ڕۆیشتنه‌ده‌ره‌وه له كۆوه‌یت ده‌كات.
ئه‌وه‌یكه سه‌دامی به‌ره‌و داگیركردنی كۆوه‌یت برد، له ڕاستیدا وڵامدانه‌وه به دواهاته‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق بوو كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س له مه‌یدانی شه‌ڕدا بوون به قوربانی و سه‌دان هه‌زار كه‌سیش كه‌م ئه‌ندام بوون و ئابووریی هه‌ر دووك وڵاته‌كه‌ی وێران كرد. ئه‌گه‌ر كۆتایی شه‌ڕی ٨ ساڵه له ئێران هاوكات بوو له‌گه‌ڵ خوێناوی‌ترین ده‌یه‌ی سه‌ركوت و ئێعدام و به‌هێز بوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم و ده‌ستپێكی سیاسه‌تی هاوسارپساوی نێئۆلیبڕالیی به‌ناو سه‌رده‌می “ئاوه‌دان كردنه‌وه”، به هیدایه‌ت و ڕێبه‌ریی ڕه‌فسه‌نجانی، له عێراقیش شه‌ڕی ٨ ساڵه، بێجگه‌له خه‌ساری گیانی، ئه‌م وڵاته‌ی تووشی داڕمانی ئابووری كرد. پاش ئه‌و شه‌ڕه، عێراق له‌گه‌ڵ ٨٠ ملیارد دۆلار قه‌رز، ئابووریی زهوینگیركراو، هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رچاوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئه‌رته‌شێكی چه‌ند سه‌د هه‌زار كه‌سیی له بوار ده‌روونیه‌وه ئاڵۆز، ڕووبه‌ڕوو بوو. هه‌مووی ئه‌وانه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی‌دا، سه‌دام ده‌ست بكات به لێدانی تۆمه‌تی جۆراوجۆر دژبه كۆوه‌یت و له‌وانه ئیدیعای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی مێژوویی به‌سه‌ر وڵاتی كۆوه‌یت دا كرد. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه سه‌دام باسی لێده‌كرد ده‌گه‌ڕاوه بۆ سه‌رده‌مێك كه ته‌نانه‌ت وڵاتێك به‌ناوی عێراق بوونی نه‌بوو. هه‌وڵی ده‌وڵه‌تانی میسر و عه‌ره‌بستان بۆ نێوبژی كردن، ئاكامێكی نه‌بوو. به‌ده‌ر له ئیدیعا ئهرزیهكانی عێراق كه له لایه‌ن هیچ وڵاتێكه‌وه به ڕه‌سمی نه‌ده‌ناسرا، بێ گومان، گرینگ‌ترین هۆكاری ئه‌و شه‌ڕ فرۆشیه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، ڕێكرانهوهی بۆ كه‌نداوی فارس بوو. ئه‌گه‌ر هه‌ناردنی ئینقلابی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت په‌ره‌پێدانی شیعه، فاكتێكی گرینگ بوو له ستراتێژ و ته‌بلیغاتی خومه‌ینی دا، ڕێكرانهوه به‌ره‌و كه‌نداویش بۆ سه‌دام حسێن به‌ئامانجی بوون به هێزێكی گرینگ له ناوچه‌كه، یه‌كجار حه‌یاتی بوو. به‌ڵام ئه‌م ستراتێژیه به‌هۆی بوونی سنوورێكی ٢٢ كیلۆمیتری له‌گه‌ڵ كه‌نداو، ناته‌با بوو. بێ گومان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی شه‌ڕی ٨ ساڵه و كۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان ڕژیمی سه‌دام و كۆماری ئیسلامی، لانیكه‌م له لایه‌ن سه‌دامه‌وه، هیوای ده‌ستڕاگه‌یشتنی به كه‌نداو بوو. هه‌ربۆیه داگیركردنی كۆوه‌یت ده‌یتوانی ئه‌م ستراتێژیه بێنێته دی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه كۆوه‌یت له ماوه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌دا یارمه‌تیی ماڵیی دابوو به عێراق و ئاماده‌ش بوو به‌شێك له خه‌ساره ماڵیه‌كانی شه‌ڕ به عێراق بدات ، به‌ڵام خواسته‌كانی سه‌دام زۆر له‌وانه له‌سه‌رتر بوو و به‌شوێن گه‌لێك ئامانجی به‌رزه‌فڕانه‌ی دیكه‌وه بوو.
چه‌ند كاتژمێر پاش ده‌ستدرێژیی عێراق، شۆرای ئه‌منییه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌نگی گشت ئه‌ندامانی دایمی و كاتیه‌وه، بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سند كرد كه تێیدا داگیركردنی كۆوه‌یت “یه‌كجار جێگای نیگه‌رانی” وه‌سف كرابوو و داوا له ده‌وڵه‌تی عێراق كرابوو كه هێزه نیزامیه‌كانی خۆی ده‌ستبه‌جێ له كۆوه‌یت به‌رێته ده‌رێ و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كۆوه‌یت ده‌ست بكا به وتووێژ. ڕوو وه‌رگێڕانی سه‌دام له‌م بڕیارنامه‌یه، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه چوار ڕۆژ دواتر دووهه‌مین بڕیارنامه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌حریمی به‌رینی عێراق په‌سند بكرێ. ئه‌م بڕیارنامه‌یه ده‌ستی شۆرای ئه‌منییه‌تی ئاواڵه ده‌كرد تا له‌ڕێگه‌ی ناردنی كه‌شتیی جه‌نگی و گه‌مارۆی ده‌ریایی، له هاتووچۆی هه‌موو جۆر كاڵایه‌ك بێجگه‌له خوارده‌مه‌نی و ده‌رمان ڕێگری بكات. ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی گشت ئه‌ندامانی دایمی و غه‌یره دایمی و به ده‌نگی سپیی كوبا و یه‌مه‌ن په‌سند كرا. له‌و ماوه‌یه‌دا ماشێنی جه‌نگیی ئه‌مریكا به هه‌موو توانایه‌وه خۆی بۆ حزوور له ناوچه‌كه ئاماده كرد. له ژانویه‌ی ١٩٩١، واته چوار مانگ پاش داگیركردنی كۆوه‌یت له لایه‌ن ئه‌رته‌شی عێراقه‌وه، نزیك به یه‌ك ملیۆن هێزی نیزامی له سی و پێنج وڵاته‌وه له كه‌نداوی فارس جێگیر كران كه ٥٧ هه‌زار كه‌سیان، له سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا پێكهاتبوون. له ١٧ی ژانویه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٢ی به‌فرانباری ١٣٦٩ی هه‌تاوی، ئۆپراسیۆنی “تۆفانی سه‌حرا” به ١٨ هه‌زار فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه، واته گه‌روره‌ترین هێرشی ئاسمانیی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، ده‌ستیپێكرد. هێزه نیزامیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی نزیك به یه‌ك مانگ هێزه نیزامیه‌كانی سه‌دام، ناوچه ستراتێژیكه گرینگه‌كان و سه‌نعه‌ت و ژێرخانه‌كانی عێراقیان بۆمباران كرد. ٦ حه‌فته پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆیشتنه كۆوه‌یت و به‌مجۆره شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو له ٢٨ی فێوریه‌ی ١٩٩١دا كۆتایی پێهات. كۆتایی شه‌ڕ به مانای لاوازبوونی به‌ته‌واو مانای عێراق و حزووری نیزامیی به‌رینی ئه‌مریكا له كه‌نداو بوو. ده‌ستپێكی شه‌ڕی دووهه‌می كه‌نداو له ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٨١ی هه‌تاویدا، درێژه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌م له باردوۆخی گۆڕاو، ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام و ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له عێراق بوو كه دواتر بوو به مه‌یدانی شه‌ڕی نیابه‌تیی ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی و بوو به مه‌یدانی سه‌رهه‌ڵدانی دواكه‌وتووترین ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كان. ئه‌زموونی ئه‌و سی ساڵه بۆ خه‌ڵكی عێراق و ناوچه‌كه هه‌م ئه‌زموونێكی خوێناوی بوو و هه‌م ئه‌زموونێكی به‌نرخ. له ئێستادا كه ئێران له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌كی مه‌زن دایه، نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه هه‌موو جۆر خۆشباوهڕیهك به یارمه‌تیی هێزه ئیمپریالیسته‌كان بۆ ڕزگاربوون له كۆماری ئیسلامی، ده‌بێته ئه‌و دیارییه‌ی كه له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌نه‌سیبی خه‌ڵكی عێراق بووه. پێویسته هۆمێدوار بین كه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئێستای عێراق، ده‌ستپێكی قۆناغێك بێ كه به حزووری هێزه ئیمپریالیسته‌كان، به شه‌ڕ و كێشمه‌كێشی نیابه‌تیی هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه و به ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ناسیۆنالیسته‌كان، كۆتایی بێنێ.