ڕۆژی سێشه‌ممه ۵ی گەلاوێژ، سەدان هێکتار لە قامیشه‌ڵانی تاڵاوی “گەڕووس”ی مهاباد لە ئاگردا سووتا و بوو به خۆڵەمێش. له لایه‌كی دیكه‌وه تاڵاوی نیوده‌وڵه‌تی “قۆپی باڵباڵی” مه‌هاباد به هۆی وشكه ساڵی و گوازتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ شاره‌كانی دیكه، به ته‌واوی وشك بوو.
چەند ڕۆژ لەوەپێش قامیشه‌ڵانی تاڵاوی “کانی- بەرازان” ، کە هەر لە تەنیشت تاڵاوی گەڕووس هەڵکەوتووە، لەلایەن دەستوپێوەندەکانی ڕژیمەوە سووتێندرا، به‌رپرسیاره‌تی له ناوچوونی ژینگه وسرووشتی ئه‌و ناوچه و سووتاندنی ئه‌و دوو تاڵاوه ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه. له لایه‌كی دیكه‌وه به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له شاری مه‌هاباد، بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی تاڵاوی “قۆپی باڵباڵی”، نیاز به ١ ملیۆن میتری چوارگۆشه ئاو هه‌یه. شایانی باسه كه دروست كردنی ده‌یان سه‌د له شاره‌كانی كوردستان بووه‌ته هۆی وشك بوونه‌وه‌ی ڕووباره‌كان و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی.