به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ به‌ندكراو له زیندانی قه‌زوین به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان و به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی جیرۆفت، له سێداره دراون.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، حۆكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئیسماعیل فاتحی”، “مه‌نسوور محه‌ممه‌دی” و “مۆزه‌فه‌ر” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانی ناوه‌ندی قه‌زوین به‌ڕێوه‌چوو. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێك به ناوی “عه‌لی محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ له زیندانی جیرۆفت له سێداره دراوه و له هیچ یه‌ك له میدیاكانی ڕژیم باسی لێنه‌كراوه.