سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نه‌بی نوتی زهی”، “ئیبراهیم قه‌نبه‌رزهی” و “ئه‌فشار مینایی” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان و كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست، له زیندانه‌كانی كرماشان و كرمان له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مروڤی “نه‌به زیندان- نه‌به ئێعدام”، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه دوو زیندانی به‌لووچ به ناوه‌كانی “نه‌بی نوتی زهی” و “ئیبراهیم قه‌نبه‌ر زهی” كه پێنج ساڵ له‌وه پێش به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی ناوه‌ندی كرمان له سێدراه دران. له لایه‌كی دیكه‌وه حۆكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری پاوه به ناوی “ئه‌فشار مینایی” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی “دیزل ئاباد”ی كرماشان به كرده‌وه ده‌رهات. جێی ئاماژه‌یه كه له سه‌رتای ساڵی نوێ هه‌تاویه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ١٢٦ كه‌س له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.