سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، حۆكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك كه پێێشتر به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی شیروانی خۆراسانی شومالی به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات دوو زیندانی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی یه‌زد له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به ناوی “به‌ختیار سالمی” خه‌ڵكی شاری “هه‌شتروود” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی “شیروان” له سێداره درا. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “سۆهراب حه‌یده‌ری” و “ئه‌میر حه‌یده‌ری” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد، له سێداره دران. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان له سێداره درابوون كه دوو كه‌سیان له كاتی ڕووداوه‌كه ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ بوون.