بەرەبەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، چوار زیندانی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن تاهێری حه‌قیقی”، “حسێن نێعمه‌تی”، “ئه‌میر جه‌لیلی فه‌ڕ” و “ئه‌كبه‌ر جه‌لیلی فه‌ڕ”، كه پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ركان و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانه‌كانی شیراز و ئیسفه‌هان به كرده‌وه ده‌رهات.
“محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن تاهێری حه‌قیقی” و “حسێن نێعمه‌تی” كه له ساڵی ٩٦ی هه‌تاویه‌وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی عادل ئابای شیراز به‌ند كرابوون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له سێداره دران. هه‌روه‌ها حۆكمی ئێعدامی دوو برای به‌ندكراو له زیندانی ئیسفه‌هان به ناوه‌كانی “ئه‌میر جه‌لیلی فه‌ڕ” و “ئه‌كبه‌ر جه‌لیلی فه‌ڕ” به دوای چه‌ندین جار ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی و ڕه‌وانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان هاوكات له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مێهرداد خاكسار” و “سه‌جاد سۆهرابی”، ڕۆژی ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ڕاگ‌وێزی زیندانی تاكه‌كه‌سی كرابوون. شایانی باسه كه له چاره‌نووسی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی دیكه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستا نییه.