له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “كرمان”، “ئیسفه‌هان” و “نه‌یشابوور” به تۆمه‌ته‌كانی “بازه‌رگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كۆشتنی به‌ئه‌نقه‌ست”، له سێداره دراون.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حۆكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی تر له‌زیندانی “كرمان” به‌ڕێوه‌چوو كه به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و دوو كه‌سه ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌و زیندانه له سێداره دراون گه‌یشتووه‌ته شه‌ش كه‌س. هه‌روه‌ها حۆكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی “بازه‌رگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كۆشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و نه‌یشابوور به‌ڕێوه‌چووه. ناسناوی ئه‌و دوو كه‌سه “ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كۆلی” خه‌ڵكی شاری “فه‌لاوه‌رجان” و “عه‌لی ئه‌كبه‌ر محه‌ممه‌دی” ڕاگه‌یه‌ندراوه.
