ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی مانگی گه‌لاوێژ، دوای ئه‌وه‌یكه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له به‌ره‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه له‌گه‌ڵ عێراق شكستی خوارد، خومه‌ینی بڕیارنامه‌ی ئاگربه‌سی ٥٩٦ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی قه‌بووڵ كرد و ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ی به خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هر ناوبرد. خومه‌ینی باوه‌ڕی وابوو كه به سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕ و له كه‌ربه‌لاوه چوون بۆ قۆدس، پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی پته‌وتر ده‌كات، به‌م شكسته دڵنیا بووه‌وه كه پڕۆژه‌ی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی پان ئیسلامیستی ڕژیم له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه خومه‌ینی و باقی سه‌رانی ڕژیم سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر مه‌ترسی ناوخۆیی چڕتر كرده‌وه. سه‌رانی ڕژیم و شه‌خسی خومه‌ینی نیگه‌ران بوون كه ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی دیكتاتۆری ئاینیی شل بێته‌وه و به‌ندكراوانی سیاسیی كه ماوه‌ی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌یان كۆتایی پێ هاتووه و زۆربه‌یان له كادر و ڕێبه‌رانی به ئه‌زموونی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، له زیندان ئازاد بن و هاوكات خه‌ڵكی تووڕه له دواهاتی ماڵ وێران كه‌ری شه‌ڕ و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێنه سه‌ر شه‌قام، ئه‌م دووانه پێكه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ده‌خه‌نه له‌رزین. بۆیه كه‌سانێكی وه‌ك ڕه‌فسه‌نجانی و خامنه‌یی به‌مه‌به‌ستی ترساندنی خه‌ڵك ده‌ستبه‌جێ بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی له پێش ئاماده كراوی كوشتار و له‌ناوبردنی به‌ندكراوانی سیاسیی هاتنه مه‌یدان و فه‌رمانی ئه‌م كوشتارهیان له خومه‌ینی وه‌رگرت. له‌كاته‌وه هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌كی ئه‌م جه‌نایه‌ته، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕۆڵی خۆیان له‌م كوشتاره، كه گۆیا له لایه‌ن خومهینییهوه ناچار كراون، كه‌م كه‌نه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر له لێپرسه‌ران و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی ده‌یه‌ی ٦٠، ده‌ستی خوێناوی خۆیان شۆرد و جلی ڕۆژنامه‌نووس و ڕێفۆرمخوزایان كرده به‌ر، تا ڕابردووی خۆیان له چاو نه‌وه‌ی نوێ بشارنه‌وه. هه‌ر ئه‌و كات، “خاتمی ڕێفۆرمخوزا” وه‌ك وه‌زیری ئێرشاد، ستایشی ڕێبه‌رایه‌تی وشیارانه‌ی خومه‌ینی ده‌كرد و كادره ئه‌منییه‌تی و سیاسییه‌كانی دوو لایه‌ن له شهریعهتمهدارییهوه بگره تا لاجه‌وه‌ردی و گیلانییهكان تا حه‌جاریان و عهبدییهكان و ئاقاجارییهكان و گهنجییهكان كه‌وتبوونه كێبه‌ركێ ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆمۆنیسته‌كان و شۆڕشگێڕانی به‌ندكراو. كوشتاری جه‌نایه‌كارانه‌ی هاوینی ساڵی ٦٧، له هه‌مان كاتدا دێمۆكراسیخوزای درۆینه و پشتیوانی درۆینه‌ی ئیمپریالیسمی ڕۆژئاوای له مافی مرۆڤ له‌قاودا. ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپا و ئه‌مریكا نه ته‌نیا له‌ئاست ئه‌م كوشتاره ده‌نگیان ده‌رنه‌هات، به‌ڵكوو به گرتنه به‌ری سیاسه‌تی ڕیاكارانه له‌ژێر ناوی “دیالۆگی ڕه‌خنه‌گرانه”، پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیم ئاسایی كرده‌وه. ئه‌وان ئامانجییان ئه‌وه‌یه كه به به‌شداری كردن له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی وێرانییه‌كانی ٨ ساڵ شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق، قازانجێكی زۆر و زه‌به‌ند به‌ده‌ست بێنن. “گێنشێر” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئاڵمان به‌رپرسی به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م سیاسه‌ته بوو. ئه‌م كاره‌ساته بێ وێنه‌یه كه تێیدا به هه‌زاران كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی له مه‌ودای كه‌متر له دوو مانگ ئێعدام كران، ته‌نانه‌ت له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی به ڕه‌واڵه‌ت ئازادی زلهێزانی ئیمپریالیستی دا بڵاو نه‌كرایه‌وه.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی داگایی یه‌ك ده‌قیقه‌یی و له سێداره‌دان و تیرباران كردنه‌كان، وتووێژ و ڕێككه‌وتنی شاراوه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی له‌ئاراده بووه. ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی زۆر به باشی له ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته ئاگادار بوون، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئه‌وه‌ی ده‌خواست كه له مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی پشتیوانی بكه‌ن. ئه‌وان پاش ناچار كردنی خومه‌ینی به قه‌بووڵ كردنی شكست له شه‌ڕی ئێران عێراق، چرای سه‌وزیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نیشان دا كه بۆ پێش‌گرتن له ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه و ئه‌من كردنی فه‌زای ئێران بۆ چه‌وسانه‌وه و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ته‌كان، ده‌توانن هه‌ر جه‌نایه‌تێك كه بیانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌مڕۆ كه ٢٩ ساڵ به‌سه‌ر كوشتاری به كۆمه‌ڵی هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی ئه‌م ڕژیمه له زیندانه‌كان تێپه‌ڕده‌بێت، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامیی ئه‌گه‌ر چی هه‌روا له ده‌سه‌ڵات دایه، به‌ڵام له قه‌یرانێكی هه‌موو لایه‌نه‌دا گیری خواردووه. قه‌یرانێك كه ڕێگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون لێی نییه و هه‌ر چی زیاتر هه‌وڵ ده‌دات، زیاتر تێیدا نۆقم ده‌بێت. ئه‌گه‌ر كوشتاری هاوینی ساڵی ٦٧ توانی تا ڕاده‌یه‌ك كۆمه‌ڵگا بترسێنێت و ڕژیم له مه‌ترسی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ڕزگار بكات، به‌ڵام ئێستا سه‌رانی ڕژیم به باشی له ناكارامه‌بوونی سیاسه‌تی سه‌ركوت بۆ خامۆش كردنی بڵێسه‌كانی ئاگری خه‌باتی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ئاگادارن. له‌وه‌ها ڕۆژگهلێكه كه په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری هیوا به سه‌ركه‌وتن له دڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا گه‌شاندووه‌ته‌وه، ڕێز له یادی خه‌باتكاران و تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیست له زیندانه‌كانی ڕژیم كه گیانی خۆیان له‌ڕێگای وه‌ڵامی “نا” بۆ كۆماری ئیسلامی به‌خت كرد، ده‌گرین و سڵاو و دروود ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه سه‌ربه‌ز و خۆڕاگرهكانیان.