ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان له چوارومین ڕۆژی مانگرتندا، كرێكارانی هه‌موو به‌شه‌كانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا، بۆ په‌یگیریی خواسته‌كانیان ناچار بوون له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه. ئه‌م مانگرتنه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان وێڕای به‌شداریی كرێكارانی به‌شه‌كانی كه‌شاوه‌رزی و سه‌نعه‌تی ده‌ستیپێكرد، په‌ره‌ی سه‌ند و له ئێستادا كرێكارانی باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م شیركه‌ته‌ش له‌وانه كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی، دامه‌زراو و ڕۆژمزد، تێیدا به‌شدارن. یه‌كێك له خواسته‌كانی كرێكاران له‌م مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوهكانیانه له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه. ئه‌وان له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه. كرێكاران هه‌روه‌ها له ئاست بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌نكاری دز به خواسته‌كانیان، لابردنی مه‌زایای عۆرفی و نه‌درانی حه‌قی بیمه له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، كه گه‌لێك كێشه‌ی بۆ خوڵقاندوون، ناڕازین. له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا كرێكاران به وتنه‌وه‌ی درووشمی وه‌ك: “كرێكاری هه‌فت ته‌په‌ین، برسین برسین“، به ده‌نگی زوڵاڵی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان، باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیانیان به ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار ڕاده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام به زانیاریهییهك كه له‌سه‌ر حكوومه‌ت و خاوه‌نكار هه‌یانه و به ئاگاداربوون له ماهیه‌تی دژه كرێكاریی حكوومه‌تی ئیسلامی، داخوازیی كرێكاران له چوارچێوه‌ی خواستی پیشه‌یی دا نامێنێته‌وه و داخوازیی چینایه‌تی و سیاسیش دێننه گۆڕێ. بۆ نموونه، كرێكاران بۆ جارێكی دیكه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی بوون له شیركه‌ت دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خسووسی كردنی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، باروودۆخ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كرێكاران، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. یان ئه‌وه‌یكه یه‌كێك له خواسته‌كانی كرێكاران له دادگای ڕژیم، وه‌ك هه‌وڵێكی خێرا، ئه‌وه‌یه كه له پاره بلۆكه كراوه‌كانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران بده‌ن. به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه هیچكام له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و نه هیچ بهرپرسیهكی شیركه‌ت، نه‌هاتوونه ناو كرێكارانه‌وه و نیسبه‌ت به هیچ یه‌ك له خواسته‌كانی كرێكاران، كاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌خۆیان نیشان نه‌داوه. كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، هه‌روه‌ها له ئاست ئازاد كردنی ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دزی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له زیندان، ناڕازین كه په‌روه‌نده‌ی ١٨ به‌رگیی گه‌نده‌ڵیه ماڵیه‌كانی له ئێستادا له كێشمه‌كێشی باڵه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاتدا وهدهركهوتووه و له ئارا دایه. ئازادیی ئه‌سه‌دبه‌یگی له حاڵێكدایه كه هاوده‌ستانی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دزیانه، له ئێستادا زیندانی كراون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه له چوارومین ڕۆژی مانگرتنی كرێكاراندا، سه‌ندیكای نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك، وێڕای پشتیوانی كردن له خواستی ده‌ستبه‌جێی كرێكاران سه‌باره‌ت به پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كرێكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆسه‌ر كار، به “عهداڵهتخوازانی ڕیاكار“ی ده‌زگای قه‌زایی و میدیاكانی ژێرده‌ستیان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و باقیی به‌رپرسانی شیركه‌ت، هۆشداریان دا. له‌م به‌یانیه‌یه‌دا وێڕای ئه‌وه‌یكه ڕایانگه‌یاندووه كه ناتوانن كرێكارانی هه‌فت ته‌په له په‌یگیریی خواسته‌كانیان پاشگه‌ز بكه‌ن، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرا به خواستی كرێكاران بوون و وه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌ك پێشنیار كراوه: “له ئێستادا كه به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌نده‌ڵی هه‌فت ته‌په دادگایی ده‌كرێن و ده‌زگای قه‌زایی به كه‌ره‌سته‌ی ماڵیی ئه‌وان ده‌ستی ڕاده‌گات، به بێ شه‌رت و مه‌رج پێویسته حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران، له داراییه بلۆكه كراوه‌كانه‌وه، بداته كرێكاران و باروودۆخی دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی كرێكاران دابین بكات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا، دست و په‌یوه‌نده‌كانی خاوه‌نكار و میدیاكانی ده‌سه‌ڵات، به خوڵقاندنی شه‌ڕی ده‌ڕوونی و بۆ پاشگه‌ز كردنی كرێكاران له په‌یگیریی خواسته‌كانیان، ده‌نگۆی به‌ستن و داخرانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام كرێكاران ده‌ستیان خوێندنه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه “ته‌سلیمی ئه‌مجۆره شانتاژانه نابین. ئێمه خۆمان ئاماده‌ین هه‌موو بواره‌كانی چالاكیی ئه‌م شیركه‌ته گه‌وره‌یه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شۆرایی وه‌ئه‌ستۆ بگرێن و به‌باشی ده‌توانین به‌ڕێوه‌ی به‌رین“. بێگومان ڕاستیه‌كه‌شی هه‌ر ئه‌وه‌یه. ئه‌وه‌یكه خاوه‌نكاری دز و گه‌نده‌ڵی هه‌فت ته‌په هه‌تا ئێستا ئه‌نجامی داوه، هیچ شتێك نه‌بووه بێجگه‌له به‌تاڵان بردنی ملیاردها دۆلار له ڕێگه‌ی دزی و ڕانتخۆریهوه. هه‌ڵبه‌ت له‌و ڕێگایه‌شدا ملیۆنها دۆلاریشی وه‌ك به‌رتیل، به كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی ئیسلامی داوه. ته‌نیا له یه‌ك نموونه‌یدا، ئۆمێد ئه‌سه‌د به‌یگی به هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری له‌ژێرناوی نۆژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له بانكی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه. به‌ڵام نه ته‌نیا یه‌ك دۆلاری خه‌رجی نۆژنكردنه‌وه نه‌كردووه به‌ڵكوو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی داهاتی زیاتر له بازاڕی قاچاخ و هاورده كردنی مه‌واد كه‌ڵكی لێوه‌رگرتووه و شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ر و ژیان و گوزه‌رانی كرێكارانی به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه.
به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی، هه‌تا ئێستا، له هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌م دز و چه‌تانه، ده‌زگا ئه‌منی و ئیتلاعاتیهكانیان بۆ سه‌ركوت كردنی كرێكارانی ناڕازی و كه‌سانێك كه پشتوانیان لێده‌كه‌ن، به‌كار هێناوه. ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی ئیسماعیل به‌خشی و سپیده قولیان و باقیی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و وێبڵاگ نووسه‌كانی لایه‌نگریان له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ئهشكهنجهدهری ڕژیمی ئیسلامی له دیفاع له سه‌رمایه‌داران و خاوه‌نكارانی شارلاتانی هه‌ف ته‌په، كه له ئێستادا له شه‌ڕی نێوان باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، له نومایشی “عه‌داڵه‌تخوازیی ڕیاكارانه”دا، ڕه‌وانه‌ی دادگای فه‌رمایشی كراون، به ناوچاوانی سه‌رانی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامیه‌وه‌یه.
به‌ڵام كرێكارانی هه‌فت ته‌په وه‌ك چۆن هه‌تا ئێستا نیشانیان داوه، له مافه‌كانی خۆیان دیفاع ده‌كه‌ن و به قه‌ولی ئیسماعیل به‌خشی، “مافی خۆیان له گه‌رووی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان دهردهكێشن“. كرێكارانی هه‌فت ته‌په وشیارن. له ئێستادا نه‌سلێكی نوێ له هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاریان له دڵی خۆیاندا په‌روه‌رده كردووه. كێشه و گرفتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، كێشه وگرفتی كرێكارانی دیكه‌شه له باقیی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌نعه‌تی له سه‌رتاسه‌ری ئێران. هه‌ر بۆیه كرێكارانی هه‌فت ته‌په له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه‌وه، له ئاست سه‌رتاسه‌ریدا، پشتیوانیان لێده‌كرێ. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م پشتیوانییه له ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان، موعه‌لیمان، خوێندكاران، خانه‌نشینان و باقی توێژه سته‌ملێكراو و بێبه‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا ده‌بیندرێ. بێ گومان، به هاوپشتیی چینایه‌تی و سیاسیی كرێكاران، هه‌وڵ و پیلانگێڕیه دژه كرێكاریه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیی سه‌رمایه و خاوه‌نكارانی سه‌ربه ڕژیم شكست دێنێت و سه‌ره‌نجام كرێكاران سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.