کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

اعدام پنج زندانی دیگر در زندانهای رژیم3

له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوان ، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا حوكمی له‌ سێداره‌دانی پێنج  به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانه‌كانی كرماشان ، بیرجه‌ند و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “نه‌ بۆ زیندان/ نه‌ بۆ له‌سێداره‌دان”، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی “گه‌لاوێژ”، حوكمی له‌سێداره‌دانی چوار هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “زه‌بیحوڵڵا  هورموزی” و “مه‌جید گه‌له‌ به‌چه‌ ” له‌ زیندانی شاری “بیرجه‌ند” و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نی” و “سه‌ید ئیسماعیل كوردته‌مینی” له‌ زیندانی شاری “ئیسفه‌هان” جێ به‌ جێ كرا . جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م چوار به‌ندكراوه‌ به‌هۆی تاوانی په‌یوه‌ندی دار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ سێداره‌ دراون . هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ هاووڵاتییه‌كی ٣٤ ساڵه‌ به‌ ناوی “مه‌سعوود ئه‌سفه‌ندیاری ” خه‌ڵكی ئیلام له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان له‌ سێداره‌ درا، شایانی باسه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠ وه‌ هه‌تا ئێستا ‌ ١٢١ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم له‌ سێداره‌دراون .