به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “سەیوان حوسێنی”، کوڕی “جەماڵ”، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “شیان”ی سەر بە شاری سنە، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بە پێی زانیاریه‌كان، ئەو زیندانییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی كوشتنی، هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی “غەزالە” دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمه‌وه بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. شایانی باسه دوو زیندانی دیكه له هه‌مان زیندان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمی له سێداره‌دان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون و یه‌كێك له‌و كه‌سانه هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی شاری سنه به ناوی “هیوایه”
