به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشهممه ٢٢ی مانگی خهزهڵوهر، بەرپرسانی تورکییه چوار سەرۆک شارەوانی دیکەیان کە سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە”ن، لەسەرکارلابرد.
به پێی ئاژانسی رۆیتەرز، تورکییه چوار سەرۆک شارەوانی دیکەی لەسەرکارلابرد و بەوەش، ژمارەی سەرۆک شارەوانییە لەسەرکار لادراوەکان گەیشتە ٢٠ كهس. ھاوکات، وەزارەتی ناوخۆی تورکییه ئهم بڕیارهیداوه و سهرۆك شارەوانییەکانیش دوو كهسیان لە ئامەد، سێیەمیان له شارەوانی شرناخ و چوارەمیشیان لە پارێزگای دێرسیمە. پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە”، شارەوانی کۆمەڵێک شارهكانی توركییهیان بەدەستەوەیە کە زۆرجار بەشێوەی ھاوسەرۆکی (پیاوێک و ژنێک) دایاندەنێت، ئەوەش بۆ ڕەچاوکردنی مافی یەکسانی ئەو دوو رەگەزەیه. سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوی ھەدەپە و ژمارەیەکی دیکەی زۆر لە بەرپرس و ئەندامانی پارتەکەی، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بە تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی و پشتگیری بۆ پەکەکە خراونەتە زیندانەوە. ھەدەپە تاکە پارتی سیاسی پەرلەمانی تورکییه بوو کە لە کاتی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا دەنگی ھەڵبڕی و دژایەتی ئەو ھەنگاوەی حکومەتی وڵاتەکەی کرد.