به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، زیاتر له ٢٠٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ئاژه‌ڵدارانی گوندی “موشیر ئاوا“ی سه‌ر به شاری قۆروه به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان له‌ناوچوون.
به وته‌ی یه‌كێك له ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و گونده، نازانن كێ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی ژه‌هراوی كردووه و مه‌به‌ست له‌و كاره چی بووه، به‌ڵام زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه. شایانی باسه كه پیشه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گونده ئادژه‌ڵدارییه و ژیانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین ده‌كرێت. به وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و گونده، تیمه‌كانی پۆلیس و ڕێكخراوی “دامپزیشكی” سه‌ردانی گونده‌كه‌یان كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌وه ده‌ستپێكردووه.