به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نوێنه‌ری شاره‌كانی گێڵانغه‌رب، سه‌رپولی زه‌هاو و قه‌سری شیرین به ناوی فه‌تحۆڵڵا حسێنی له ڕێگه‌ی ڕانته‌وه ده‌ستی گرتووه به سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌ی گۆواوه‌ر و سرووشتی ناوچه‌كی تێك داوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، فه‌تحۆڵڵا حسێنی به هاوكاری سه‌عید دزفوولی نژاد سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه‌ی كرماشان و فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه ئینتزامییه‌كان به ناوی سه‌رهه‌نگ جه‌عفه‌ری، به كاتی شه‌و خاكی گوندی كانی به‌تاڵی سه‌ر به شارۆچكه‌ی گۆواوه‌ر بۆ كارخانه‌كانی كاشی كاژه و مه‌یبۆد ده‌گوازنه‌وه و به‌و شێوه‌یه سرووشتی ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی تێك داوه.