به‌پێی ڕاپۆرتی ژینگه‌پارێزانی باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا به بیانووی لێدانی بیری نه‌وت له چیای گاباری سه‌ر به پارێزگای شڕنا‌خ، هه‌زاران داری بڕیوه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران داری بڕاو له ته‌نیشت جاده‌كانی پارێزگای شڕنا‌خ دا دانراوه و كه‌سانی سه‌ر به حكوومه‌ت به بارهه‌ڵگر بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا ده‌یانگوازنه‌وه. له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا به سه‌دان هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی چیای گابار له ناو چووه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و تاڵانكارییه له سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ناوچه هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه.