کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی مه‌ریوان و كرماشان له‌لایه‌ن قازانجپه‌ره‌ستانه‌وه‌

له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی مه‌ریوان و كرماشان له‌لایه‌ن قازانجپه‌ره‌ستانه‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی قازانجپه‌ره‌ست له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و كرماشان ده‌ستیان داوه‌ته‌ بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان و زیانێكی زۆریان به‌ ژینگه‌ گه‌یاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دارستانه‌كانی گوندی گاڕان له‌ مه‌ریوان له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه‌ بڕدراوه‌ و له‌ فیرووزاباد و ناوچه‌ی عوسمانوه‌ندی كرماشان قازانجپه‌ره‌ستان دارستانێكی زۆریان بۆ ‌خه‌ڵۆز بڕیوه‌ته‌وه‌ و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار وێڕای ئاگاداربوون له‌ دۆخه‌كه‌ هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ پاراستنی ژینگه‌ هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.