“نازیلا مەعرووفیان”، ڕۆژنامەوانی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، باسی لە دەرکرانی خۆی لە شوێنی کارە تازهكهی بە بیانووی “لهقاودانی شێوازی هەڵسوکەوتی هێزەکانی گاردی تایبەت” کرد.
ئەم ڕۆژنامەوانە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردان، لە زنجیرە تویتێکدا ڕایگەیاند: “ئامانجی من لە وتن و بێدەنگ نەبوون ئەوەیە کە لانیکەم بتوانم سەبارەت بەو دۆخە دژوارە کە لە ئێراندا تێێدا دەژین بە بێ سانسۆرکردن بنوسرێ، جا ئاکامەکەی هەر شتێک بێت قەبووڵی دەکەم”. ئەم ڕۆژنامەوانە ههروهها وتی: “لە دوای زیندان بەرانبەر بە من دوو شت ڕوویان دا. یەکێکیان هەڕەشەی بهردهوام لەلایەن بەرپرسی کارەکەم و دوهەم دوورخرانەوە و ئیزن نەدان بە کار کردن لە دهفتهری ڕۆژنامە. هەموو ئەمانە بەو هۆیەوە بوو کە من تەنیا ڕەخنەگرێکی ناڕازیم. هەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە کە ئینسان تێک بشکێنن یان بیگهیننه سنووری خۆکوژی یا ئیتر دابڕێیت و لە وڵاتەکەی بڕوات. بێگومان منیش مرۆڤم و ئازار دەچێژم بەڵام تا ڕۆژێک کە زیندوو بم، راستەیەکان دەنووسم و لە وڵاتەکەی خۆمدا دەمێنمەوە جا بە هەر ڕادەیەک هەوڵ بدەن.”
