ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، گرووپی هاككه‌ری “گونجشكهای ده‌ڕه‌نده” كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله هێرشی سایبری كرده سه‌ر ویستگه‌كانی پۆمپی به‌نزین له كوردستان و ئێران و هه‌زاران پۆمپ له‌كار كه‌وت و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپی هاككەری “گونجشكهای ده‌ڕندە” بەرپرسیارێتی هاککردنی وێستگەکانی سووتەمەنییان لە ئەستۆ گرتووه، هاککەرەکان ڕوو لە خامنەیی ڕایگەیاندووە: ئەمە وڵامێكە بۆ ئەو كردەوە خراپانەی لە ناوچەکەدا ئه‌نجامتان داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌تا به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هێرشه‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان له پۆمپه‌كاندا جێگیر كرد و ده‌ستیان كرد به دابه‌شكردنی به‌نزین به شێوه‌ی ده‌ستی.
