به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، ته‌نیا ٥٠ له سه‌دی بانكه‌كانی تاران كار ده‌كه‌ن و ئینته‌رنێت له چه‌ند ناوچه پچڕاوه، هه‌روه‌ها وێستگه‌كانی ئۆتووبان له كاتی شه‌ڕدا باجیان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان به‌دوای خۆیدا هێناوه.
پاش هۆشداری چۆڵكردنی ناوچه‌ی ١٨ی تاران، هه‌زاران شارومه‌ند به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار هه‌ڵهاتوون به‌ڵام وێستگه‌كانی ئیداره‌ی ڕێگه‌وشارسازی له ژێر بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیلیش دا خه‌ڵكیان بۆ وه‌رگرتنی باج ڕاگرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌كاركه‌وتنی بانكه‌كان و خاڵی بوونی گیرفانی خه‌ڵك ده‌یان كێشه‌ی بۆ هاونیشتمانیان ساز كردووه و هاووڵاتیان بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان تووشی كێشه بوون.