“شارمین مه‌یمه‌ندی نژاد” دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی یارمه‌تی “كۆمه‌ڵی ئیمام عه‌لی” كه له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له به‌هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت داخرا، له وتوووێژێكدا پاش ئازادی له زیندان و چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێران ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی له منداڵانی به‌د سه‌رپه‌رشت و بێ سه‌رپه‌رشت كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و ئیستسماریان ده‌كات.
به‌وته‌ی “شارمین میه‌مه‌ندی”، كۆماری ئیسلامی له منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت و منداڵانی كار وه‌كوو هێزی سه‌ركوت له ڕوتی شۆڕشی “ژینا” كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كان له كچان بۆ تیجاره‌تی جنسی بەهرە ئه‌به‌ن. ناوبراو هه‌وره‌ها وتی ده‌یان ناوه‌ندی سیغه کردن له‌لایه‌ن ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه له ده‌ورووبه‌ری ئیمام زاده‌كان درووست كراوه كه لەوێ كچانی قوربانی توندووتیژی و بێ سه‌رپه‌رشت وه‌كوو كاڵای جنسی به‌كار دێنن.