به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیس بڵاوكراوه‌ته‌وه، تا كۆتایه‌كانی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی و له ١٠٤ شیركه‌تی ده‌وڵه‌تی دا ئاماری هێزی كار و ئه‌و حقوقه نجومیانه‌ی وه‌ری ده‌گرن له هیچ شوێنێك تۆمار نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ٩٠ شیركه‌ت حه‌قده‌ست و مه‌زایای كارمه‌ندان به شێوه‌ی مانگانه تۆمار نه‌كراوه و بۆ ١٧٨ شیركه‌تی زه‌ره‌ر‌مه‌ند كه زیاتر له سێ ساڵه هیچ داهاتێكیان نه‌بووه ڕوونكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوه و هه‌روه‌ها له ٩٧ شیركت یاسای به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی حقوق و مه‌زایای به‌ڕێوه‌به‌ران جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه كه به‌پێی ته‌بسه‌ره‌ی ٣ی یاسای به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م، ده‌وڵه‌ت ئه‌ركدار كراوه كه تا ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی په‌رداختی حقوق و مه‌زایا و شێوه‌ی په‌رداختی باج بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵت، به‌رپرسان و كارمه‌ندان تۆمار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیاوازی حقوقه‌كان زیاتر له ٢٠٪ نه‌گرێته‌وه به‌ڵام ئه‌نجام نه‌دراوه و لیستێكی دوور و درێژ له به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ به حقوقی نه‌جومی كۆكراوه‌ته‌وه كه مه‌جلیس به‌ڵێنی داوه بدواداچوونیان بۆ بكات.