دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە كە ڕێگریان لە سەفەری “مەولانا عەبدولحەمید” بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج كردووە، دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی زاهیدان، هێزە سەركوتكەرەكانیان ڕەوانەی زاهیدان كردووە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی كە هێزە سەركوتگەرەكانیان هەڵگرتووە، لە بیرجەند و کرمانەوە بەرەو زاهیدان بەڕێکەوتوون. و سهرچاوه خۆجێیهكان له شاری زاهیدانهوه باس له میلیتاریزه كردنی ئهو شاره لهلایهن یهكهكانی تایبهتی فهراجا كردووه.