ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “عه‌لیڕه‌زا مه‌رزبان” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لیڕه‌زا مه‌رزبان” سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له زیندانی عادل ئابادی شیراز جێبه‌جێ كرا.