به‌یانی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی سنه بۆ ڕێگری كردن له حوكمی ئێعدامی “هێمن موسته‌فایی”، ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه‌ی له سێداره دا و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “هێمن موسته‌فایی” له‌به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی سنه كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌و لاوه بوون به‌ڵام، ڕژیمی جه‌نایه‌تكار بۆ به‌یانی چوارشه‌ممه ناوبراوی له سێدار دا. “هێمن” پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه وبه تۆمه‌تی كۆشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا به‌ڵام، بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ناوبراویان به‌خشیبوو. شایانی باسه كه “هێمن” له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كرابوو. بەم جورە کۆماری ئیسلامی لاپەریکی ڕەشی تری بە کارنامەی پڕ لە جەنایەتی زیاد کرد. نێ گۆمان ئەم جەنایەتە و هەمو جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بی وەلام نامینیتەوە.
