ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانی یه‌زد ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “وه‌حید ناروویی، یارولی مه‌حموودوه‌ند و ڕه‌شید سه‌یدزاده“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشه‌به‌ركان” له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی یه‌زد ئێعدام كراون. جێگی ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی به‌رزكردووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه به ته‌نیا له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا ٨٥ زیندانی له سێداره دراوه، كه ٦ كه‌سیان زیندانی سیاسی و ٥ كه‌سیان ژن بوون.