به‌یانی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی سمنان و شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ڕۆڵا عه‌ره‌ب ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و هووشه‌نگ مه‌حموودیان ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی سمنان و شیراز ئێعدام كراون. به‌پێی ئاماره‌كان، له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ دا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ٧٨ به‌ندكراوی له‌سێداره داوه.