سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كه‌هنووج و كرمان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه بریتیه له: “دانش سالاری” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خهوڵی گوندی “كولگان”ی سه‌ر به شارستانی ڕوودبار. ناوبراو پێشتر به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی دووشه‌ممه له زیندانی كه‌هنووج له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ ئێعدامی “دانش” حوكمی له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “فه‌زل ئه‌حمه‌د غۆفران”، “غوڵام میر” و “محه‌ممه‌د سپاهی” به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی كرمان جێبه‌جێ كراوه.
