به‌یانی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌وانه ژنێك له زیندانی قزلحه‌سار و به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی ساوه جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی پیاو كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی كه‌ره‌ج له سێداره دراون و به‌ندكراوێكی ژن به ناوی “سه‌حه‌ر” به تۆمه‌تی كوشتنی خه‌سووی ئێعدام كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به ناوی “یاوه‌ر ئه‌مین خواه” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ساوه جێبه‌جێ كراوه.