ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و گورگان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ئومید عه‌زیزیان و حه‌سه‌ن ئامووسی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی مه‌شهه‌د ئێعدام كراون. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی ئێحسان سه‌عیدی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و مه‌نووچێهر سه‌عیدی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له په‌روه‌ندیه‌كی هاوبه‌شدا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی گورگان له‌سێداره دراون.