ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانی خۆڕم ئاوا، به‌ندكراوێك له زیندانی ڕه‌شت و به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی زاهیدان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “فه‌تحۆڵڵا ڕه‌شنۆ” و “وه‌حید كاكاوه‌ند” به‌یانی پێنجشه‌ممه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی خۆڕه‌م ئاوا له‌سێداره دراون. هه‌مان ڕۆژ حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “خودابه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژی سێكسی” له زیندانی زاهیدان جێبه‌جێ كراوه. له زیندانی لاكانی ڕه‌شت هه‌روه‌ها به‌نكراوێك كه ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراوه.
