له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، بویین زه‌هرا و كرماشان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو له زیندانی هه‌مه‌دان به ناوه‌كانی ئه‌شكان مێهدی په‌ناه و جابر عه‌لیشاهی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی هه‌مه‌دان ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها، دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی په‌یمان محه‌ممه‌دڕه‌زایی و مورته‌زا خۆڕه‌می به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی بویین زه‌هرا و كرماشان له‌سێداره دراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌تی “به‌غی” سزای سێداره‌ی به سه‌ر یه‌عقووب دره‌خشان به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی لاكان دا سه‌پاندووه له حاڵێكدا ئه‌و به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به زیندان مه‌حكووم كرابوو.