له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، هه‌مه‌دان، ڕه‌شت و خۆڕه‌م ئاباد جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌باس زار‌ع و عه‌لی میرزایی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و هه‌مه‌دان له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی په‌یمان ئه‌فشار و مۆسه‌یێب سه‌گوه‌ند به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ڕه‌شت و خۆڕه‌م ئاباد ئێعدام كراون.