به‌یانی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی ئه‌حمه‌دڕه‌زا دیدبان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی شیراز ئێعدام كراوه. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئیسفه‌هان له‌سێداره دراون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: مه‌سعوود جه‌عفه‌ری و ماهان ماهینی. شایانی باسه كه به‌ندكراوی سێهه‌م خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه و ناسناوی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.