ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١١ و ١٢ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی به‌لووچ به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی به‌م، زاهدان و كه‌هنووج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی فه‌خرۆڵڵا شیروزهی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، ئیبراهمی له‌جه‌یی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و ئیمان سابقی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی به‌م و كه‌هنووج ئێعدام كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سزای سێداره‌ی شارومه‌ندێكی بێ ناسنامه‌ی به‌لووچ به ناوی جومعه ناروویی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی زاهدان جێبه‌جێ كراوه.