ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی شیراز، كرمان و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی سه‌نجه‌ر نه‌وابی، مه‌جید خه‌ڵیفه و ئه‌فشین عێززه‌تی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی كرمان و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره دراون. هاوكات حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی مێهدی فه‌راهانی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی شیراز جێبه‌جێ كراوه.