به‌یانی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و موحاره‌به له زیندانه‌كانی ماكۆ، قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج و دێلفان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوهكای مواردی دلایی میلان، فه‌رمان كوشكی و یاشار جه‌عفه‌ری به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ماكۆ و قزلحه‌سار له سێداره دراون. هاوكات له شارستانی دێلفان، به‌ندكراوێك كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی موحاره‌به له پێش چاوی جه‌ماور ئێعدام كراوه.