له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج و عادل ئابادی شیراز ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی هه‌رسین به ناوی ڕه‌زا میری به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌بۆلحه‌سه‌نی، ئه‌سرار مانی (خه‌ڵكی ئه‌فغانستان) و مه‌هتاب ئه‌میری به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی عادل ئابادی شیراز ئێعدام كراون.