سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ناسنامه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه بریتیه له: “شه‌هاب مه‌نسووری”، “شه‌هرام شه‌رقی”، “سه‌عید گه‌راوه‌ند” و “سه‌مه‌د گه‌راوه‌ند”. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی له‌به‌رده‌م زیندان كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند ژن و پیاو به فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار كرابوون.