کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌وانه به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی كه‌ره‌ج

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌وانه به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوه‌ له‌وانه‌ به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی كرماشان له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ناوی “عه‌لی موروه‌ت كه‌ره‌می” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج له‌ سێداره‌ دراوه‌. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئه‌كبه‌ر ئه‌خایه‌ر”، “ئه‌كبه‌ر خه‌لیلی” و “عه‌لی كه‌ره‌می” له‌و زیندانه‌ جێبه‌جێ كراوه‌ به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ تاوانه‌كه‌یان نه‌كراوه‌ و له‌ بێده‌نگی خه‌به‌ری دا ئێعدام كراون.