کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌زیندانی ورمێ

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌زیندانی ورمێ

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له‌ ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ ١٥ و ١٦ی گوڵان، له‌ زیندانی ورمێ به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراون گه‌یشتووه‌ته چوار كه‌س.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌و به‌ندكراوانه بریتیه‌ له‌: “مێهدی ته‌یمووری” و “داوود دراون” و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ناسناوی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی دیكه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ به‌ شێوه‌ی نهێنی و به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان ئێعدام كراون.