به‌یانی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، شیراز و زه‌نجان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی حسێن ڕه‌زایی، عه‌لی موباشێر و كه‌یوومه‌رس فاتحی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و زه‌نجان ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی سوودابه قاسمزاده و ئه‌فشین دێهقانی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی شیراز و ئیسفه‌هان له‌سێداره دراون.