له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی شیراز، تایباد و قزلحه‌سار به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی بێهزاد غوڵامزاده، له‌تیف كارگه‌ر و خودایار ئه‌حمه‌دخانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی شیراز و تایباد له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها به‌یانی یه‌كشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو، دوو به‌ندكراوی سیاسی له قزلحه‌سار، دوو به‌ندكراوی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به ناوه‌كانی سه‌عید كاشانی و ناسر نه‌زه‌ری تێهرانی به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون.