له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌وانه به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس، كه‌هنووج، ئیسفه‌هان، قوم و زاهدان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی یووسف ئیسماعیلی، عه‌بدۆڵڵا په‌شان و عه‌بدۆلڕه‌حیم نه‌زه‌ری به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس، كه‌هنووج و زاهدان له سێداره دراون. هاوكات حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی مه‌یسه‌م خه‌زایی و جه‌عفه‌ر قوربانی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی قوم و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه.