له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانه‌كانی زاهدان، ته‌ورێز، میانه و شاهڕوود جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی فه‌ره‌یدوون محه‌ممدی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، محه‌ممه‌دعه‌لی میری ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و حه‌سه‌ن ساعی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زاهدان و ته‌ورێز له سێداره دراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو به‌ندكراو كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانه‌كانی شاهڕوود و میانه ئێعدام كراون.